Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاسه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی هه‌واڵ و زانیاری

VOANews.com

23 مانگی حه‌وتی 2009 

ئه‌مڕۆ له‌ VOA:

هه‌واڵه‌کان به‌ 45 زمان
هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت کۆریای باکور دۆسـتی نه‌ماوه‌

23/07/2009

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا کۆمه‌ڵـگای
U.S. Secretary of State Hillary Clinton speaks at a press conference following the ASEAN Regional Forum in the Thai resort of Phuket, 23 Jul 2009

خانم هێله‌ری کلنتن له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له‌ کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ لووتکه‌یی‌یه‌که‌ی وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له‌ دورگه‌ی فوکه‌تی تایله‌ند ده‌دوێت، پـێـنجشه‌ممه‌ 23 ی حه‌وتی 2009

نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کیان گرتووه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانیاندا بۆ فشـارخسـتنه‌ سه‌ر کۆریای باکور تا به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی هه‌ڵـبوه‌شـێنێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ دواهه‌مین ڕۆژی کۆنگره‌ی لووتکه‌یی هه‌رێمی وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیا له‌ دورگه‌ی فوکه‌تی تایله‌ند، خانم هێله‌ری کلنتن گوتی ئه‌م ڕژێمه‌ هیچ دۆسـتێـکی نه‌ماوه‌ و که‌چی به‌رده‌وامیشه‌ له‌ به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوه‌کی، هه‌روه‌ها گوتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی به‌شـداربوو له‌ وتووێژه‌کانی شه‌ش لایه‌نه‌ ئاماده‌ن بۆ دابینکردنی ده‌سـته‌به‌ندیـیه‌کی ئابووری و دیپـلۆماتی ئه‌گه‌ر هاتوو پـیۆنگیانگ تا سه‌ر پابه‌ند بێت به‌ داماڵینی چه‌کی ناوه‌کی، به‌ڵام هێله‌ری کلنتن گوتیشی له‌ میانه‌ی وتووێژه‌کانی لووتکه‌که‌دا وا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ شـاندی کۆریای باکور ئاماده‌ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌ به‌رنامه‌ی ناوه‌کی بهێنێت.

یه‌کێـک له‌ ئه‌ندامانی شـاندی کۆریای باکوریش پـێشـنیاره‌که‌ی به‌ڕێز کلنتنی ڕه‌تکرده‌وه‌ و به‌ په‌سه‌ندی دانه‌نا و گوتی وتووێژه‌کانی شه‌ش لایه‌نه‌ کۆتایی‌یان پـێهاتووه‌ و ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی خانم کلنتنیشی به‌ هه‌ڵوێستێـکی دوژمنکارانه‌ی ئاسایی واشنتن له‌ دژی پـیۆنگ‌یانگ وه‌سف‌کرد.


Download ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
دابگره  (Real)
Listen to This Report ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
گوێبگره  (Real)
E-mail This Article ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
Print This Article بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ

  هه‌واڵی زیاتر
نوری ئه‌لمالیکی ده‌ڵێت به‌پـێی ده‌سـتوری عێراق کێشه‌کانمان له‌گه‌ڵ کوردسـتاندا چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین  Audio Clip Available
جۆ بایدن ده‌ڵێت هیچ بژاره‌یه‌کی له‌شـکری جۆرجیا نیـیه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌ دابڕاوه‌کان  Audio Clip Available
به‌یار دۆسـکی ده‌ڵێت 22239 که‌س له‌ پارێزگای دهۆک ده‌نگدانی تایبه‌تی ده‌یانگرێته‌وه‌  Audio Clip Available
بڕیاره‌ به‌ ده‌یان هه‌زار چاودێر سه‌یری چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی کوردسـتان بکه‌ن  Audio Clip Available
هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت کۆریای باکور دۆسـتی نه‌ماوه‌  Audio Clip Available
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌مریکا له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕاستی خۆیه‌تی له‌ مه‌سه‌له‌ی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ عێراق  Audio Clip Available
مالیکی له‌گه‌ڵ بان کی موون کۆبۆوه‌ و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباماشدا کۆبـبێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی کوردسـتان ئه‌نجام‌ده‌درێت  Audio Clip Available
هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه‌ به‌رگری هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ به‌رامبه‌ر ئێراندا به‌هێز بکات  Audio Clip Available
تیاری ڕاس ده‌ڵێت نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر به‌ گرژی نێوان هه‌ردوو لیستی کوردسـتانی و گۆڕاندا هه‌یه‌  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی ده‌ڵێت پـێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا ڕۆڵی سه‌ره‌کی بـبینێت له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر  Audio Clip Available
ئایا ڕووسیا ده‌توانێت وا له‌ ئێران بکات ده‌سـتبه‌رداری خواسته‌ ناوه‌کیـیه‌کانی بێت؟  Audio Clip Available
هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت وازهێنان له‌ به‌رنامه‌ی چه‌کی ناوه‌کی ته‌نها بژاره‌یه‌ له‌ به‌رده‌م کۆریای باکور  Audio Clip Available
نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ ده‌لێت هیچ به‌ربه‌ستێک له به‌رده‌م ئازادی راگه‌یاندن‌ له کوردستاندا نیـیه  Audio Clip Available
دانیـێل سێروه‌ر ده‌لێت ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت کوردستان هه‌ر به‌شێک بێت له عیراق  Audio Clip Available
محه‌مه‌د سـانری ده‌ڵێت گه‌شبینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد شـتێـکی باشه‌  Audio Clip Available